وەزارەتى کۆچى عێراق: چوار ملیۆن دینار دەدەینە 760 خێزانی ئاوارەى شنگال

کەمپى ئاشتى لە شارەدێى عەربەت. فۆتۆ: حەمە سوور - کەناڵ8
کەمپى ئاشتى لە شارەدێى عەربەت. فۆتۆ: حەمە سوور - کەناڵ8

وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق، بڕى چوار ملیۆن دینار کۆمەکى دارایی دەبەخشێتە 760 خێزانى ئاوارەى شنگال، کە بەمدواییانە لە کەمپەکانى دهۆکەوە گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان.

عامر عەباس، بەڕێوەبەرى پلاندانان لە وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵ8 رایگەیاند، وەزارەتەکەیان پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى بە ئاوارە گەڕاوەکان کردووەتە کارى لە پێشینەى خۆى.

ئاماژەى بەوەشکردووە، جگەلە کۆمەکى دارایی، خواردن و پێداویستى ناوماڵ دەدرێتە هەر خێزانێک کە لە کەمپەکانى هەرێمى کوردستانەوە دەگەڕێنەوە شنگال.

بە گوێرەى کارنامەى حکومەتى عێراق، دەبێت تاوەکو 30ـى تەمووز سەرجەم کەمپەکان لە هەرێمى کوردستان دابخرێن و کۆتایی بە دۆسییەى ئاوارەکان بهێنرێت.