زانیاری لەبارەی کوشتنی کوڕێک لەلایەن براکەیەوە لە هەولێر
شەیما ئەحمەد 04/07/2024
لە هەولێر برایەک برا بچوکەکەی خۆی کوشت، بە گوتەی شایەتحاڵەكان هۆكارەكەی گولـلە لەدەستدەرچوون بووە، بەڵام تاوەكو ئێستا نازانرێت بە دروستی رووداوەكە چۆن بووە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی شەیما ئەحمەد، پەیامنێری کەناڵ8 لە هەولێر، لە گوندی قەریەتاخ کورێکی تەمەن 26 ساڵ برا بچوکەکەی خۆی كوشتووە، کە تەمەنی 22 ساڵە.
زانیارییەكان باسلەوەدەكەن، هەردوو براكە ژیانی هەوسەرگیرییان پێکهێناوە و بکوژ دوو منداڵی هەیە و کوژراویش خاوەنی منداڵێکە، هەردووکیشیان لە ماڵێکی دوو نهۆمی ژیانیان کردووە.
بەگوێرەی گوتەی شایەتحاڵەکان بۆ كەناڵ8، "هۆكاری رووداوەكە گولـلە لەدەستدەرچوون بووە"، بەڵام تاوەكو ئێستا نازانرێت هۆکاری راستەقینە کوشتنەکە چیبووە.
شەیما ئەحمەد
04/07/2024