لە شەڕێکدا لە سنوورى خەبات دوو کەس کوژران
شەیما ئەحمەد 09/07/2024
لەسەر نۆرەگرتنى تانکەر و چوون بۆ پاڵاوتگەى کار، لە قەزاى خەباتى سنوورى هەولێر شەڕ دروستبوو و لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران و کەسێکى دیکەش برینداربوو.
بەگوێرەى زانیارییەکانى شەیما ئەحمەد پەیامنێرى کەناڵ8 لە هەولێر، شەوى رابردوو لە قەزاى خەبات شەڕ لەنێوان شۆفێرێکى گوازەرەوەى سوتەمەنى و پاسەوانانى پاڵاوتگەى کاردا دروستبووە.
زانیارییەکان باس لەوەدەکەن، شەڕەکە لەسەر نۆرەگرتن بووە بۆ چوون بۆ پاڵاوتگەکە و لە ئەنجامدا دوو کەس کوژراون، کە شۆفێرێک و پاسەوانێکى پاڵاوتگەکەن، هاوکات کەسێکى دیکەش برینداربووە.
شەیما ئەحمەد
09/07/2024