وەزارەتی دارایی: بەغداد 421 ملیار و 760 ملیۆن دیناری مووچەخۆرانی نارد
بەغداد بڕی 421 ملیار و 760 ملیۆن دینارى وەک مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی شارستانى خستەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان.
وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، "بڕی 421 ملیارو 760 ملیۆن دینار خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایى".
وەزارەتەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، "ئەو بڕە پارەیە وەک بەشێک لەشایستەی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی شارستانی هەرێمی کوردستان خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".
حكومەتى عێراق، رۆژى 4ى تەمووز، بڕى 231 ملیار و 605 ملیۆن دینارى بۆ دابەشکردنى مووچەى مانگى حوزەیرانى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفاکراوان و زیندانیانى سیاسیی و خاوەن پێداویستى تایبەت و خانەنشینانى مەدەنى و سەربازى رەوانەى وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان کرد، لە ئێستاشدا دابەشکردنى ئەو ئەو توێژانە بەردەوامە.
09/07/2024