سەرچاوەیەك بۆ كەناڵ8: شاندی هەرێمی كوردستان و بەغداد وردبینی بۆ داهات و خەرجی مانگەكانی 4، 5 و 6 دەكەن
ئەیوب عەلی 10/07/2024
شاندی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق لە هەولێرن و سەرچاوەیەكی ئاگادار بە كەناڵ8ـی راگەیاند، لەگەڵ شاندی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان وردبینی بۆ داهات و خەرجی مانگەكانی 4،5 و 6ـی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن.
سەرچاوەیەک لەدیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردسان بەکەناڵ8ـی گوت، شاندی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق لە هەولێرن، بەهاوباشی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان وردبینی بۆ داهات و خەرجی مانگەکانی 4، 5 و 6ـی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.
شێوازی ئیشکردنمان ئەمجارە وردبینیە بۆ داهات و خەرجی و لیستی مووچەی فەرمابەران و وردبینی بۆ ئەم شوینانە دەکرێت، "فەرمانبەرانی سەرۆکایەتیی هەرێمی كوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران، پەرلەمان و وەزارەتەکانی پێشمەرگە، ناوەخۆ و کارەبا.
ئەیوب عەلی
10/07/2024