محەمەد ئەمین زەکی بەگ.. لە مێژوونووسە ناسراوەکانی کوردە

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

محەممەد ئەمین زەکی بەگ، یەکێک بووە لە دیارترین کەسایەتییە کوردەکان لە بواری نووسینەوەی مێژوودا، چەند زمانێکی جیاوازی جیهانیی زانیوە، ڕێکەوتی 10ی تەمموزی 1948، لە تەمەنی 68 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

لە خێزانێکی نەخوێنەواردا گەورە بووە

ساڵی 1880 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبووە، سەر بە خێزانێکی ئاژەڵدار بووە و دایبابی نەخوێندەوار بوون، قۆناغەکانی سەرەتای خوێندنی تەواوکردووە و ساڵی 1898 کۆلێژی سەربازیی خوێندووە.

زیرەک بووە

محەممەد ئەمین زەکی بەگ، لە ئاستی مێژووی جەنگ، سوپا و ڕامیاریی کوردستان، چەندین بەرهەمی نووسیوە، زمانزان بووە، کوردی، عەرەبی، فارسی، تورکی، ئینگلیزی، ئەڵمانی و فەڕەنسی زانیوە، بەهۆی زیرەکییەکەیەوە بە زەکی ناویان هێناوە.

زیاتر لە 12 بەرهەمی هەیە

لەماوەی ژیانی خۆیدا، زیاتر لە 12 بەرهەمی جیاوازی نووسیوە، لەوانە: خوڵاسەی تاریخی کورد و کوردستان بە دوو بەرگ، دوو تەقەللای بێسوود، تاریخ السلیمانیە و ولایتها، مشاهیر الاکراد و تاریخ الدولە والامارات الکردیە.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا