لە دوو مانگدا 400 حاڵەتى توندوتیژیى خێزانی لە عێراق تۆمارکراون

لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی عێراق
لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی عێراق

لە ماوەى دوو مانگدا نزیکەى 400 گێچەڵى ئەلیکترۆنیی و توندوتیژیى خێزانیى لە عێراق تۆمارکراون.

وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئامارى کێشە و دیاردە کۆمەڵایەتییەکانى لە دوو مانگى رابردوودا بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەى بەوەکردووە، لەسەر بنەماى ئاگادارکردنەوە و بانگەوازەکان، هێزەکانى پۆلیسى کۆمەڵایەتی لە بەغداد و پارێزگاکانى دیکە، لە هەردوو مانگى ئایار و حوزەیران، 181 حاڵەتى گێچەڵى ئەلیکترۆنیی و 190 حاڵەتى توندوتیژیى خێزانییان راگرتووە و توانیوویانە 22 کەسى هەڵاتوو لە کەسوکاریان بگەڕێننەوە.

روونیشیکردووەتەوە، هاوکات لەگەڵ رێگریى لە کێشە کۆمەڵایەتییەکان، هێزەکانى پۆلیسى کۆمەڵایەتی، هەڵمەتى هۆشیاری و خۆپارێزیی پاراستنى کۆمەڵگە لە دیاردە و کێشە کۆمەڵایەتییەکان ئەنجامدەدەن.