پابلۆ نێرودا.. نۆبڵێک بۆ شیعرە سوریاڵیستییەکان

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پابلۆ نێرودا، یەکێکە لە دیارترین شاعیر و کەسایەتییە ئەدەبییەکانی ئەمریکای لاتین و جیهان، لەلایەن زۆرێک لە شارەزایانی شیعری هاوچەرخی ڕۆژئاواییەوە ستایش کراوە، ڕێکەوتی 12ی تەمموزی 1904 لەدایکبووە.


نێرودا لەدایکبووی وڵاتی چیلییە:

  • لە هەرزەکارییەوە خولیایەکی گەورەی بۆ نووسین و شیعر پەیدابووە
  • لە تەمەنی 13 ساڵییەوە توانا و لێهاتوویی لە شیعر نووسیندا دەرکەوتووە
  • بە چەندین شێوەی جیاواز شیعری نووسیوە، لەوانە: سوریاڵی، مێژوویی، سیاسی، ژیاننامە و خۆشەویستی
  • لە تەمەنی 17 ساڵیدا، یەکەم کۆمەڵە شیعریی خۆی بە ناونیشانی "21 شیعر و گۆرانی نائومێدیی" بڵاوکردووەتەوە

لە سایەی ئەنجامدانی کاری گەورەی ئەدەبیی و نووسینی شیعری کاریگەردا: ساڵی 1971، بە ناونیشانی؛ "بۆ شیعرییەتێک کە خاوەنی ڕەگەزی هێزە بۆ زیندووکردنەوەی خەون و چارەنووسی کیشوەرێک" بووە بە براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب و لە ئاستی جیهانییدا ستایشێکی گەورە کراوە، ئەم شاعیرە تاوەک کۆتایی ژیانی بەردەوام بووە لە نووسینی شیعر.


ڕێکەوتی 23ی ئەیلوولی 1973، لە تەمەنی 69 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و پاش خۆی هەگبەیەکی دەوڵەمەندی لە شیعر جێهێشتووە، لە ماوەی ژیانی ئەدەبیی خۆیدا زیاتر لە 50 کتێبی نووسیوە.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا