پێویستە دایکان لە ماوەی شیرپێداندا لەم خۆراکانە دووربکەونەوە
هەندێک لە خۆراکەکان دەشێت کاریگەرییەکی ئەرێنییان لەسەر پڕۆسەی شیرپێدان هەبێت، لە کاتێکدا هەندێکی دیکەیان کاریگەرییەکی نەرێنییان هەیە. لەم سۆنگەیەوە دەشێت پەیڕەوکردنی بەرنامەیەکی خۆراکیی تەندروستانە هۆکاربێت بۆ باشتکردنی پڕۆسەی شیرپێدان و تەندروستیی منداڵە لەدایکبووەکە.
توێژینەوەکان ئاشکرایان کردووە کە پڕۆسەی شیرپێدان مەترسییەکانی گەشەسەندنی نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە لە ماوەکانی دواتری ژیاندا کەمتر دەکاتەوە. لێرەدا گرنگیی شیرپێدان بەدەر لە سوودەکانی بۆ منداڵ، بۆ تەندروستیی دایکیش دەردەکەوێت. بۆ ئەو دایکانەی شیر دەدەن، هەندێک خواردن بەدی دەکرێن کە سوودبەخش بۆ زیادبوونی ئاستی شیری دایک، لەوانەش:
- دانەوێڵەکان
- ماسیی سالمۆن
- گۆشتی بەرخ
- هێلکە
- سەوزەوات
- ماست
- پەتاتە
- چەرەس
- قەیسی
کاتێک باس دێتە سەر ئەو خواردنانەی کە دایکانی شیردەر دەبێت خۆیانی لێبەدووربگرن، بەگشتی خۆراکە سروشتییەکان هیچ گرفتێکی ئەوتۆ بۆ پرۆسەی شیرپێدان و رێژەی شیر دروستناکەن. وێڕای ئەوەش، ژمارەیەک خۆردن و خواردنەوە بەدیدەکرێن کە کاریگەرییەکی خراپ لەسەر پرۆسەکە دادەنێن، بۆ نموونە:
- ئەو خۆراکانەی شەکری دەستکردیان بۆ زیادکراوە
- قاوە
- کحول
- خواردنە خێراکان
- شیری مانگا
بەدەر لەم خواردن و خواردنەوانە، باشترە دایکانی شیردەر خۆیان لە خواردنەکانی وەک سیر، پیاز و بیبەر بەدووربگرن، چونکە وا دەکەن شیری دایکەکە تامێکی نەخوازراوی هەبێت و لە ئەنجامدا منداڵەکە قێزی لێبکاتەوە و نەیخوات.
13/07/2024