وردەکاریی شەڕی نێوان ئاسایش و دوو چەکداری داعـــ.ـــش لە قەرەهەنجیر

لە شارەدێی قەرەهەنجیر شەڕ لە نێوان ئاسایش و داعــ.ــش روویداوە و دوو چەکداری داعــ.ــش کوژراون و ئاسایشێکیش شەهیدبووە.

ئاڤێستا محەمەد، بەڕێوەبەری شارەدێی قەرهەنجیر بە کەناڵ8ـی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دوو چەکداری داعش کە ماوەیەکە ئاسایشی قەرەهەنجیر چاودێرییان دەکات، هاتونەتە سنوورەکە و لەکاتی چاودێریکردنیاندا تەقەیان لە هێزەکانیان کردووە و کارمەندێکی ئاسایش بریندار کردووە و یەکێکی دیکەش شەهیدبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە وەڵامیان دراوەتەوە و یەکێک لە چەکدارەکانی داعش کوژراوە.

بەڕێوەبەری شارەدێی قەرهەنجیر گوتیشی، داعشەکان چەک و تەقەمەنییان پێبووە و پێدەچێت بە نیازی کردەوەیەکی تیرۆریستی بووبن.