ئیسۆپیا جارێکیتر بەپڕکردنى بەنداوەکەى میسڕ توڕە دەکات
میسڕ توڕەیی خۆی لە پڕکردنی بەنداوی کارۆئاوی ئیسپۆیا دەربڕی، کە دەکەوێتە سەر رووباری نیل و کاریگەریی لەسەر رێژەی ئاوی رووبارەکە لە میسڕ دروستکردووە.
ئیسۆپیا لە ساڵی 2011ەوە لەگەڵ میسڕ و سووداندا لەبارەی پرۆژە کارۆئاوییەکەی کێشەی هەیە.
تەواوی ئاوی میسڕ لە رووباری نیلەوە سەرچاوە دەگرێت.
وەزارەتی دەرەوەی میسڕ رایگەیاند: لە ساڵی 2011ەوە پرۆژە کارۆئاوییەکەی ئیسپۆیا بەردەوامە، ئەمەش زیان بە ئەوان دەگەیەنێت و هیچ گوێ بە وڵاتانی دیکە نادات.
میسڕ لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە "ئەوەی ئیسیۆپیا کردووویەتی، پێشێلکردنی رێککەوتننامەی ساڵی 2015ـی نێوانیانە.
لەبەرامبەردا حکومەتى ئیسیۆپیا، رایگەیاندووە "بەهای پڕۆژەکەیان 4.2 ملیار دۆلارە و مافی خۆیانە سوود لە رووباری نیل وەربگرن".
ئابی ئەحمەد، سەرۆکوەزیرانی ئیسیۆپیا گوتی، "جێگەی دڵخۆشییە من سەرکەوتنی چوارەم پڕکردنەوەی بەنداوی "نەهزە" رادەگەیەنم". دەزانم کە پڕۆژەکە بەربەستی نێوخۆیی و هەرێمیشی هەیە، بەڵام ئێمە گوێ بەوە نادەین."
بەنداوى نەهزە، دەکەوێتە 30 کیلۆمەتر لە باشووری ئەو وڵاتە لەگەڵ سوودان و لە مانگی شوباتی 2022ەوە کاردەکات، حکومەتى ئیسیوپیا ئامانجیەتى بەرهەمهێنانى کارەبا بگەیەنێتە شەش هەزار مێگاوات، چونکە ئێستا 63 ملیۆن ئیسیۆپی بێکارەبان.
ئێستا دەرگای گفتوگۆ لە نێوان ئیسیۆپیا، سودان و میسڕ کراوەتەوە، لەکاتێکدا، لە ساڵی 2021ەوە گفتوگۆی نێوانیان راگیراوە، قاهیرە و خەرتووم دەڵێن دەبێت رێککەوتنی هاوبەش لە نێوان هەر سێ وڵاتدا بکرێت و ئەو کارانە بە رێککەوتن ئەنجامبدرێن.
16/09/2023