ئەدهەم بارزانی بۆ کەناڵ8: لە هەولێرەوە فەرمانی دەستگیرکردنم بۆ دەرکراوە
ئەدهەم بارزانى، سیاسەتمەدارى دیارى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لە هەولێرەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە.
بەگوێرەی دوو نووسراوی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر و دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، بەتۆمەتی زیانگەیاندن بە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەدهەم بارزانی دەرکراوە.
فەرمانی دادگاکە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایش و دەروازە سنورییەکانی هەولێر و دهۆک نێردراوە و تیایدا داوای دەستگیکردنی ئەدهەم بارزانی دەکەن.
ئەدهەم بارزانی، لەبارەی نووسراوی فەرمانی دەستگیرکردنەکەی بە کەناڵ8ـی گوت، نووسراوەکە راستە و لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێرەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.
ئەدهەم بارزانی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، لەساڵی 2020 دەستی لە ئەندامێتیی سەرکردایەتیی ئەو حیزبە کشاندەوە.
15/07/2024