فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە ڤانکوڤەر (VKFF) راگەیەنرا
داستان مارف 20/07/2024
لە ڕێی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکەوە یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە ڤانکوڤەری کەنەدا راگەیەنرا، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، فێستیڤاڵەکە دەبێت بە رووداوێکی گرنگ بۆ شانازیکردن و نمایشکردنی کەلەپوور، کولتوور و چیرۆکبێژی، لە ڕێگەی سینەماوە.
سەرلەبەیانی 20ی تەمموزی 2024 لە رێی پەڕەی فەرمی فێستیڤاڵەکەوە لە تۆڕی کۆمەڵاتی فەیسبووک، یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە ڤانکوڤەر راگەیەنرا، وا بڕیارە فێستیڤاڵەکە لە رۆژانی 12-13ـی تشرینی یەکەم لە (SFU Goldcorp Centre for the Arts) بەڕێوەبچێت.
داستان مارف
20/07/2024