یادی سەید ئەحمەدی خانەقا دەکرێتەوە
ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک دیدارێک رێکدەخرێت بە مەبەستی یادکردنەوەی 73 ساڵەی کۆچی دوایی "سەید ئەحمەدی خانەقا" کەسایەتی دیار و کورد پەروەری شارەکە.
دیدارەکە ئەمڕۆ، یەکشەممە، 21ـی تەمووزی 2024 لەلایەن لقی کەرکوکی یەکێتی نووسەرانی کوردەوە لە هۆڵی خانەقای شاری کەرکوک بە ئامادەیی ژمارەیەک لە کەسایەتی دیار و هونەرمەندی شارەکە سازدەکرێت.

سەید ئەحمەدی خانەقا کوڕی سەید حسێنی کوڕی عەبدولقادری کوڕی ئەحمەدی سەردارە، بەڕەچەڵەک لەساداتی سەرگەڵون، ساڵی 1873 لە بنەماڵەیەکی ئایینی و نیشتمانپەروەر لەدایک بووە، بە منداڵی فێری خوێندن و نووسین بووە و دواتر وەک رابەرێکی تەریقەتی "نەقشی" ناوبانگی دەرکردووە، پاشان لە کەرکوک خۆی بۆ خزمەت کردنی ئەو ڕێبازە تەرخانکردووە.
سەید ئەحمەد بەوە ناسراوە کە خۆی بۆ یارمەتیدانی هەژاران و لێقەوماوان تەرخان کردووە، خانەقاکەشی بۆ ئەو مەبەستە داناوە، هەروەها بەردەوام داکۆکی لە مافی میللەتەکەی کردووە و یەکێک بووە لە هاوڕێ و دۆستانی شێخ مەحمودی حەفید، تەنانەت لە زۆرینەی رووداوە مێژووییەکانی ئەو سەردەمەدا ناوی سەید ئەحمەدی خانەقا هەبووە، وەک کەسایەتییەکی کوردپەروەر ناوبراوە. دوای ساڵانێک لە کوردپەروەری و خەباتگێڕیدا، لە تەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
21/07/2024