کاتێک دەچیتە کۆنسێرتێکی ئۆرکێسترا چۆن هەڵسوکەوت دەکەیت؟

کاتێک دەچیتە هۆڵێکی کۆنسێرتی ئۆرکێسترا، پێویستە چۆن هەڵسوکەوت بکەیت؟ بۆ ئەم لایەنە پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانە بکەیت:


- بلیت بکڕە. هەوڵ بدە بە چەند خولەکێک پێش نمایش لە هۆڵەکە ئامادە بە.
- شوێنی دیاری کراوی بدۆزەرەوە.
- دابنیشە: بەر لە دەسپێکردن، بە هێمنی لەگەڵ هاوڕێکەت قسە بکە.
- سەیربکە کاتێک، کە ژەنیاران دێنە سەر تەختی شانۆکە.
- چەپڵە لێبدە کاتێک کە ئەندامانی ئۆرکێسترا و سەرکردەی ئۆرکێسترا دێنە سەر تەختەی شانۆ.
- بە بێدەنگی گوێ لە دەنگی ئامێری (ئۆبۆ) بگرە، کاتێک ژەنیارانی ئۆرکێستراکە لەسەر
دەنگی (لا)ی ئامێری (ئۆبۆ) ئامێرەکانیان کۆک دەکەن.
- چەپڵە لێبدە، کاتێک، کە رابەری مایسترۆ (Conductor) ئۆرکێستراکە، دێتە سەرتەختی شانۆ.
- بە ئاگاییەوە گوێبگرە.
- وێنا لە هزری خۆتدا بۆ موزیکەکە دروست بکە، بزانە موزیکدانەرەکە لە زمانی موزیکەوە دەیەوێت چی پەیامنێک بگەیەنێت.

جگە لەو خاڵانە چی دیکە؟


- سەیری ژەنیارەکان بکە، چۆن دەژەنن.
- ئایا هەموان، لە یەک کاتدا پێکەوە دەژەنن؟
- هەست بەوە بکە چۆن دەنگەکان بەرز دەبنەوە.
- گوێ لەوە بگرە چۆن ئۆرکێستراکە بە هێمنی موزیکەکە دەژەنن.
- لە دوای تەواو بوونی هەر پارچەیەک لە موزیکەکە چەپڵە لێبدە. بەڵام لە (سیمفۆنیدا گونجاوترە، پاش کۆتایی
هەر چوار جوڵەکە چەپڵە لێبدرێت).
- ئەگەر پێویستت بە پشوویەکی کورت بوو، لەم کاتەدا گونجاوە بەخێرایی بڕۆیتە دەرەوە. لە کاتی گەڕانەوەتدا،
]ئەگەر ئۆرکێستراکە دەستی بەژەنین کردۆتەوە، پێویستە چاوەڕێ بکەیت تاوەکو پارچەکە تەواو دەبێت، پاشان لە کاتی چەپڵە لێدانی ئامادەبوان بگەڕێرەوە شوێنەکەی خۆت[.
- گونجاوترە جل و بەرگی فەرمی بپۆشیت.
لەگەڵ موزیکەکەدا کاتێكی خۆش و بەچێژ بەسەر بەرە.