پێشانگەی تایبەتی شێوەکاریی ئاکۆ غەریب کرایەوە
لە بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری لە گەلەری میدیا لە شاری هەولێر، نوێترین پێشانگەی تایبەتی شێوەکاری هونەرمەند ئاکۆ غەریب کرایەوە و بڕیارە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بێت.
ئێوارەی 22ی تەمموز لە گەلەری میدیا لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و کونسوڵی ئیتاڵیا و هونەرمەندان، نوێترین پێشانگەی هونەری ئاکۆ غەریب کرایەوە.

ئاکۆ غەریب بۆ کەناڵ8 وتی "لە پێشانگەکەی سلێمانی باشتر دەتوانرا لە ئامانجی پێشانگەکەم تێبگەیت، بەڵام لەم پێشانگەیەی هەولێر بەشێکی کەم لە تابلۆکانم نمایشکرد، بەهۆی نەبوونی هۆڵی پێوستەوە.
لە پێشانگەکەدا 46 تابلۆ نمایشکراون و تابلۆکانیش گوزارشتن لە سروشتی کوردستان، شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و تەنانەت لە هەندێک لە تابلۆکاندا مێژووی رووداوێک دەگێرێتەوە، وەک؛ "شەری بەردەرکی سەرا لە سلێمانی".

ئاکۆ غەریب لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کەناڵ8 دەڵێت، "مەبەستمە سروشتی کوردستان لە تابلۆکانمدا نیشاندبدەم بۆ راکێشانی سەرنجی گەشتیاران و پێیان بڵێم وڵاتەکەی منیش هیچی لە وڵاتانی دونیا کەمتر نییە".

ئاکۆ غەریب یەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی کوردە و ساڵی 1962 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە ژیانی هونەرییدا خاوەنی چەندین پێشانگەی تایبەت و هاوبەشە لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی 2024 تا ئێسا دوو پێشانگەی لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر کردووەتەوە.



23/07/2024