ئیلیا ڕێپین.. ئەستێرەی شێوەکاری و مامۆستای تابلۆ مێژووییەکان
حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا
ئیلیا ڕێپین، یەکێکە لە دیارترین هونەرمەندە شێوەکارەکانی مێژووی ڕووسیا و ئۆکرانیا، تایبەتمەند بووە بە کێشانی تابلۆ ڕیاڵیستییەکان، بەدیاریکراویش لە بابەتە مێژووییەکاندا.
تابلۆکانی ڕاستەقینەن
زۆرینە هاوڕان کە ڕێپین یەکێکە لە مەزنترین هونەرمەندەکانی مێژووی ڕووسیا لە بواری کێشانی تابلۆ، کە لە سەدەی نۆزدەیەمدا ناوبانگێکی گەورەی هەبووە و لەلایەن گەورە شێوەکارەکانی دیکەوە ستایش کراوە.

بە نزیکەی 100 ساڵ ژیاوە
ڕێپین ماوەی 86 ساڵ ژیاوە، ڕێکەوتی 24ی تەمموزی 1844 بە ساڵژمێری کۆن لەدایکبووە، لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، توانیویەتی 541 کاری هونەری دروستبکات، کە زۆرینەیان تابلۆن، لە دیارترین کارەکانی بریتین لە:
Ivan the Terrible and his son Ivan 1885
Barge Haulers on the Volga 1873
Sadko 1876
Reply of the Zaporozhian Cossacks 1891


حەسەن فەلاح
3 کاتژمێر پێش ئێستا