ئالێکساندەر دوماس.. ئەو نووسەرەی بووە بە ئیلهامبەخشی سینەما

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئالێکساندەر دوماس، یەکێکە لە دیارترین کەسایەتییە ئەدەبییەکانی وڵاتی فەڕەنسا، لە ئاستی خوێنەر و کۆمەڵگە ئەدەبییەکاندا خاوەنی ژمارەیەکی زۆر لەو ڕۆمانانەیە کە بەردەوام دەخوێنرێنەوە.

ژمارەیەک لە بەرهەمەکانی کراون بە فیلم

ئالێکساندەر دوماس، ڕێکەوتی 24ی تەمموزی 1802 لەدایکبووە، لە ئاستی نووسینی ڕۆمان و شانۆدا خاوەنی چەندین بەرهەمی جیاواز و گەورەیە، کە توانیویانە کاریگەرییەکی گەورە لەسەر ناوەندە ئەدەبی و هونەرییەکان دروستبکەن و لە قۆناغی هاوچەرخدا ژمارەیەکیان کراون بە فیلم.

هەریەک لە ڕۆمانەکانی: "The Count of Monte Cristo" و "The Three Musketeers" لە دیارترین ڕۆمانەکانی ئەم نووسەرەن، کە بەدرێژایی مێژووی سینەما چەندین فیلمیان لەسەر بەرهەمهێنراوە.

لەماوەی 68 ساڵی ژیانیدا، دەیان بەرهەمی ناوازەی نووسیوە، لە دیارترینیان:

Black: The Story of a Dog 1858

Twenty Years After 1845

La Reine Margot 1845

The Black Tulip 1850

دوماس ڕێکەوتی پێنجی کانوونی یەکەمی 1870 لە تەمەنی 68 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا