ئیدارەی راپەڕین: کرێی ژینگەپارێزان کرایە 400 هەزار دینار
گەرمیان مەحمود 25/07/2024

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین رایگەیاند، کرێی مانگانەی ژینگەپارێزان کراوەتە 400 هەزار دینار و ئەو کۆمپانیایەی ئەرکی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی سنوورەکەی لە ئەستۆیە دەبێت پێوەی پابەندبێت.
لە راگەیەندراوێکدا ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی پرۆژەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی سنوری شارەوانیەکانی راپەڕین لەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی راپەرینەوە بانگەوازی بۆ کرا، مەرجی سەرەکی بۆ ئەو کۆمپانیایەی کارەکە وەردەگرێت بەرزکردنەوەی مووچەی کرێکارەکان بوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر پێداگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین کۆمپانیای بیڤان کە کارەکەی وەرگرتووە راسپێردرا بڕی 400 چوار سەد ھەزار دینار بداتە ژینگەپارێزان.
ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕتن دەڵێت: دەبێت ئەو کۆمپانیایە کرێی دەستەبەری کۆمەڵایەتیش لە ئەستۆ بگرێت.
گەرمیان مەحمود
25/07/2024