ئایفۆن SE تایبەتمەندییەکانی ئایفۆن 16ی تێدادەبێت

بەگوێرەى راپۆرتێکی نوێ، ئەپڵ دەیەوێت چیپی A18 ئاست بەرز بۆ ئایفۆن SE جێگیربکات، ئەوەش بەهۆکاری ئەوەی دەیەوێت تایبەتمەندییەکانی ژیریی ئەپڵ بۆ ئایفۆن و ئایپادە ئاست سەرەتاییش بەردەست بخات.

بە گوێرەی زانیارییە دزەپێکراەکانی (ئایس یونیڤێرس) کە پێشینییەکانی دەربارەی ئەپڵ متمانەپێکراوە، زانیاری دەربارەی نەوەی چوارەمی ئایفۆنى SE ئاشکرا دەکات، کە بڕیارە لە ساڵی داهاتوودا رابگەیەنرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئایفۆن ئێس ئیە نوێیەکە بە چیپی A18 کاردەکات، کە رەنگە رامی 6 یان 8 گێگابایتی هەبێت. ئەمەش هەمان ئەو چیپە دەبێت کە بریارە لە زنجیرەی ئایفۆن 16دا جێگیر بکرێت.

ئەمساڵ کۆمپانیای ئەپڵ، ژیریی ئەپڵی نمایشکرد و بە تەنیا بۆ ئەو ئایفۆنانە بەردەستدەخرێت کە چیپی A17 PRO وەک ئایفۆن 15 پرۆ و پرۆماکس، کە دەتوانن تایبەتمەندییە نوێیەکانی ژیریی دەستکرد لەگەڵ وەشانی نوێی IOS 18 بەدەستبهێنن، لە هەمانکاتیشدا پێشبینى دەکرێت هەموو مۆدێلە نوێیەکانی ئایفۆن 16 بە چیپی A18 کاربکەن و ئەمەش وادەکات توانای کارکردنیان بە ژیریی ئەپڵ هەبێت.

ئایفۆن SE، بەردەوام لەکاتی دروستکردنیدا چیپی نوێی بۆ بەکاردەهێنرێت، بەڵام دانانی چیپی A18 بازدانێکی گەورەیە و شرۆڤەکاران بۆچوونیان وایە، ئەپڵ دەیەوێت تایبەتمەندییەکانی ئەی ئای لەم مۆبایلەدا وەک خاڵی بەهێزی فرۆشتن بەکاربهێنێت.