ناوى بەربژێرەکان بۆ دەستەى دەسپاکى هەرێم دەنێردرێت

تیروپشکی پێشووی کۆمیسیۆن بۆ ژمارەی بەربژێر و لیستەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
تیروپشکی پێشووی کۆمیسیۆن بۆ ژمارەی بەربژێر و لیستەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان ناوى بەربژێرەکان ئاڕاستەى دەستەى دەسپاکى هەرێم دەکات.

مەروان محەمەد، سەرۆکی لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کەناڵ8ی رایگەیاند، کۆمیسیۆن وردبینەکانى تەواو کردووە، رۆژى یەکشەممە ناوى بەربژێران، حیزب و هاوپەیمانێتییەکان ئاڕاستەى دەستەى دەستپاکى هەرێم و وەزارەتى ناوخۆ و پەروەردە دەکرێت بۆ وردبینى کۆتایی.

18ـی تەممووز تۆمارکردنی ناوی بەربژێرەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هاتووە، نزیکەى 900 بەربژێریش خۆیان پاڵاوتووە.

26ى حوزەیران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە فەرمانی هەرێمیی رۆژی 20-10-2024 بە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.