باڵیۆزی تورکیا لە عێراق: پاساوی شەڕی پەکەکەمان بۆ مەرجەعییەتى نەجەف روونکردووەتەوە
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق رایگەیاند، بە روونی پاساوەکانی تورکیایان بۆ شەڕی پەکەکە، بۆ مەرجەعى ئایینی شیعە لە نەجەف روونکردووەتەوە.
ئەنەڵ بۆرا ئینان، باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق رایگەیاند، لە پرسى بەرەنگاربوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە، پێشکەوتنی بەرچاوى ئەمنیی لە ئاستى باڵا لە نێوان تورکیا و عێراق بەدیهاتووە.
باڵیۆزەکەی تورکیا راشیگەیاند، پاساوی ئۆپراسیۆنەکانى سوپاى تورکیایان بۆ سەر پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ مەرجەعیەتى ئاینى نەجەف روونکردووەتەوە، گوتیشى ، "تورکیا پاڵپشتی هەوڵەکانی عێراق دەکات بۆ بەرەوپێشبردنی گەشەپێدان و سەقامگیری، گەڕاندنەوەی قورسایی پێشووی لە سیاسەتی دەرەوەیدا.
لە بارەی پرسی ئاوی نێوان تورکیا و عێراق، باڵیۆزی ئەنقەرە گوتی "رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیا لە روانگەیەکی ئیسلامی و مرۆییەوە سەیری پرسی ئاو دەکات".
26/07/2024