لە کەرکوک تەقە لە بارەگای پارتی کرا

 لقی سێی پارتی لە کەرکوک
لقی سێی پارتی لە کەرکوک

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کەرکوک تەقە لە لقی سێی پارتی کرا، ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتیی یەکێتیش دەڵێت: تەقە لە بارەگاکەمان کراوە.

ئارام جەباری، کارگێڕی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک بە کەناڵ8ـی گوت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 27ـی تەمووزی 2024، لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کە دەموچاوی خۆیان شاردووەتەوە تەقەیان لە بارەگاکەیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کامێراکانی چاودێرییەوە دەرکەوتووە کە تەقەکان بەئاڕاستەی قولەیەکی پاسەوانانی بارەگاکەیان کراوە و لەلایەن پێشمەرگەکانەوە وڵامدراوەتەوە و پاشان هێزە ئەمنیەکان چوونەتە شوێی روداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردوە.

هاوکات، محەمەد عوسمان، ئەندامی پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 27ـی تەمووزی 2024، لە گەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکوک تەقە لەبارەگاکەیان کراوە.

گوتیشی، لە دوای ئەو تەقە کردنە ئۆتۆمبێلێکی جۆری  ئۆپڵ، لەسەر شەقامێکی سەرەکی بەجێماوە.