رۆبەرت شومان.. موزسیانێک لە نێوان شێتیی و موزیکی ڕۆمانتیکدا
رۆبەرت شومان، یەکێکە لە دیارترین موزیکدانەرەکانی ڕەوتی ڕۆمانتیکی ئەڵمانیا، گەرچی کۆتاییەکانی ژیانی بە شێتیی و ناسەقامگیریی باری دەروونیی بەڕێکردووە، بەڵام تێکڕای هەگبە هونەرییەکەی گەواهیدەرن کە خاوەنی دونیابینییەکی فراوانبووە بۆ دانانی موزیک.
کاری لەسەر توانای دانانی موزیک کردووە
هاوتای دانانی موزیک، شومان پیانۆژەنێکی لێهاتووش بووە، بەڵام لە ئاستی ژەنیارانی سەردەمی خۆیدا نەیتوانیوە رکابەریی بکات و وەکو موزیکدانەر بەردەوام بووە، کاری بەردەوامی بۆ باشترکردنی تواناکانی کردووە و بەشێوەیەکی ڕۆمانتیکیی موزیکی داناوە، هاوکات بە چەندین شێوەی جیاواز هەوڵیداوە کار لەسەر ئاوازەکان بکات، لەوانە: دانانی پارچەی پیانۆ، گۆرانی، سیمفۆنیا، کۆنچێرتۆ و موزیکی چامبەر.

شاعیریش بووە
زۆرێک لە کارەکانی شومان کاریگەریی کارە ئەدەبییەکانییان پێوە دیارە، چیرۆک و گێڕانەوەی ناو ئەدەبی ئەڵمانی دەروازەیەکی گەورە بوون بۆ سەرهەڵدان و دروستبوونی موزیکەکانی، لە ئاستی دانانی تیۆر و ڕەخنەی موزیکییشدا لێهاتوو بووە، تاوەکو تەمەنی بووە بە 20 ساڵان، کاری لە نووسیندا کردووە و وەکو شاعیر ناسراوە.
کۆتاییەکانی ژیانی شومان پڕن لە ئاڵنگاریی و بەربەست، بەهۆی گرفتی دەروونییەوە دوچاری قەیرانی گەورە بووەتەوە و لە بنکەی نەخۆشییە دەروونییەکان ماوەتەوە؛ ڕێکەوتی 29ی تەمموزی 1856 لە تەمەنی 46 ساڵیدا بە ئازار و نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.
شومان لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، توانیویەتی ژمارەیەکی بەرچاو لە موزیک دابنێت، تەنانەت لە ژمارەی موزیکەکاندا لە شوبێرتی زیاتر داناوە و خاوەنی زیاتر لە 400 پارچەی موزیکییە، لە دیارترین پارچەکانیشی بریتین لە:
Carnaval
Kreisleriana
Piano Concerto
Symphony No.3
2 کاتژمێر پێش ئێستا