بێرگمان.. دەرهێنەری خەمە خێزانییەکان

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئێرنست ئینگمار بێرگمان، ڕێکەوتی 14ی تەمموزی 1918 لە وڵاتی سوید لەدایکبووە، یەکێکە لە بەناوبانگترین دەرهێنەرە سینەماییەکانی مێژوو، لەڕێگەی فیلمەکانیەوە، کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر چیرۆکە کۆمەڵایەتییەکان دروستکردووە.

بێرگمان، سەرەتا لە شانۆی بوکەڵەکان دەستبەکار بووە، بەشێوەیەکی بەرەوپێشچوو، ساڵی 1941 دەستی بە نووسین کردووە بۆ فیلم و چەند سیناریۆیەکی نووسیوە.

گرنگی بە پرسە کۆمەڵایەتییەکان داوە

بابەتەکانی بێرگمان، سەبارەت بە خێزانی پەرتەوازە، هونەرمەندی شکستخواردوو و نەبوونی پیرۆزی بەرهەمهاتوون، کە تێکڕا بوون بە مانیفێستۆیەکی گەورە بۆ پەیوەندیی کۆمەڵایەتیی نێوان تاکەکان.

بێرگمان لە سایەی شکسپیر، مۆلیەر، ئیبسن و ستریندبێرگ کاری کردووە و ئەم کەسایەتییانە کاریگەرییەکی گەورەیان لەسەر پیشە هونەری و ئەدەبییەکەی دروستکردووە.

لە تێکڕای ژیانە هونەرییەکەیدا، بێرگمان توانیویەتی بەنزیکەی 60 فیلم دەربهێنێت و بەرهەمهێنانی بۆ 172 شانۆیی کردووە، هاوکات خاوەنی زیاتر لە 100 کتێب و دەیان وتاری سینەماییە، نۆ جاریش پاڵێوراو بووە بۆ بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکار و خاوەنی 80 خەڵاتی سینەماییە.

لە دیارترین ئەو فیلمانەی بێرگمان دەرهێنانی بۆ کردوون؛

The Seventh Seal 1957

Persona 1966

Wild Strawberries 1957

Cries and Whispers 1972

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا