هێزەکانى پێشمەرگە ئۆپراسیۆنێکیان لە کەرکوک ئەنجامدا

ئۆپراسیۆنى هێزەکانى پێشمەرگە لە قەرەهەنجیر
ئۆپراسیۆنى هێزەکانى پێشمەرگە لە قەرەهەنجیر

لیواى 1ـى پیادەى هێزەکانى پێشمەرگە، ئۆپراسیۆنێکیان لە ناحیەى قەرەهەنجیر سەربە پارێزگاى کەرکوک ئەنجامدا و ماوەى پێنج کاتژمێرى خایاند.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، لەکاتژمێر 4:00ـى بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزەکانی پێشمەرگە کە لە لیوای 1ـی پیادە پێکهاتبوون، ئۆپراسیۆنێکی سەربازییان لەو بۆشاییە ئەمنیانە ئەنجامداوە کە نزیک لەناحیەی قەرەهەنجیری سەر بەپارێزگای کەرکوکن.

هاوکات، سەرچاوەیەکی تایبەت لەهێزەکانی پێشمەرگە بەکەناڵ8ـى گوت، ئۆپراسیۆنەکە بەدوو ئاڕاستەی جیاواز ئەنجامدراون و سوپای عێراقمان لەگەڵدا نەبووە، ئاڕاستەی یەکەمی ئۆپراسیۆنەکە لەچەمی هەیبەوە دەستیپێکرد و تاوەکو چەمی خاسە.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئاڕاستەی دووەمیش لە چەمی ئاوبارەوە دەستیپێکرد و تاکو نزیک گوندی شۆڕجە.

بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، ئۆپراسیۆنەکە بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێهاتووە و هیچ مۆڵگەیەکی چەکدارانی داعش ئاشکرا نەکراوە و ماوەی پێنج کاتژمێری خایاندووە، ئەو سنوورەشی ئۆپراسیۆنەکەی تێداکراوە ناوچەیەکی چڕە،

ئەنجامدانی ئەم  ئۆپراسیۆنە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە، پاش هێرشێکی چەکدارانی داعش دێت لە ناحیەی قەرەهەنجیر کەسەر بەپارێزگای کەرکوکە.