پێشنیازێکى نوێ لەلایەن تورکمانەوە بۆ پۆستى پارێزگارى کەرکوک
بۆ یەکلاکردنەوەى پۆستى پارێزگارى کەرکوک، بەرەى تورکمانى پێشنیازێکى نوێ دەخاتە بەردەم سەرۆکوەزیرانى عێراق، سودانیش پێشنیازەکە بە کراوەیى دەهێڵێتەوە.
ئەرشەد ساڵحی، جێگرى سەرۆکى بەرەى تورکمانى، لە رێگەى یاداشتێکەوە بۆ خێراترکردنی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک، داواى لە محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق کردووە، پۆستى پارێزگارى کەرکوک وەک کاربەڕێکەر بسپێردرێت بە ئەحمەد فەتلاوی، سەرۆکی دەستەی باڵای هەماهەنگیی نێوان پارێزگاکان، تاوەکو ئەو کاتەى هێزە براوەکانى کەرکوک دەگەنە رێککەوتنى سیاسى.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکوک بە کەناڵ8ى گوت، سودانى ئەو پێشنیازەى بەرەى تورکمانى بە کراوەیى هێشتووەتەوە، مۆڵەتى هەفتەیەکى داوە بە هێزە براوەکانى هەڵبژاردن بۆ رێککەوتن لەسەر پۆستەکانى حکومەتى خۆجێی کەرکوک.
ئەو سەرچاوەیە گوتى، ئەگەر لایەنەکان تاوەکو هەفتەى داهاتوو نەگەنە رێککەوتن، کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى پارێزگا بەڕێوەدەچێت و پۆستى پارێزگار و سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگا بە دەنگى زۆرینەى سادەى ئەنجوومەنەکە یەکلادەبێتەوە، سودانیش بەڵێنى داوە بڕیارەکە پەسەند بکات.
بڕیار بوو ئهمڕۆ پێنجشهممه كۆبوونهوهی ئهنجوومهنی پارێزگاری كهركوك بۆ پێکهێنانى حکومەتى خۆجێیی بهڕێوهبچێت، بهڵام كۆبوونهوهكه لهسهر داوای سهرۆكوهزیرانی عێراق دواخرا.
01/08/2024