ئاگر لە وێستگەی کارەبای چەمچەماڵ کەوتووەتەوە

ئاگر لە وێستگەی کارەبای چەمچەماڵ کەوتەوە و قایمقامی چەمچەماڵیش دەڵێت: لەكاتی تێكردنەوەی بوتڵی غازی چێشتخانەكە رووداوەكە دروستبووە.

لوقمان حەسەن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی چەمچەماڵ بە کەناڵ8ـی راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر ئاگر لە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای چەمچەماڵ کەوتەوە و تەیمەکانیان بەڕێگاوەن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.

هاوکات رەمەک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ بە کەناڵ8ـی گوت، ئاگرەکە لە لە چێشتخانەی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای چەمچەماڵ کەوتووەتەوە و لەكاتی تێكردنەوەی بوتڵی غازی چێشتخانەكە رووداوەكە دروستبووە.

گوتیشی، ئاگرەکە هیچ پەیوەندییەكی بە كێڵگەی كۆرمۆرەوە نیە و ئەوەی لە بەشێک لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە کە ئاگر لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر کەوتبێتەوە دوورە لە راستییەوە.

نوێدەکرێتەوە..