سودانی بۆ بلینکن: رێگری لە گرژییەکان بە وەستاندنی نەتانیاهوو و حکومەتەکەی دەبێت
محەمەد شیاع و سودانی و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندیەکى تەلەفۆنیان ئەنجامدا و سودانی پێیڕاگەیاندووە، رێگری لە گرژییەکان بە وەستاندنی نەتانیاهوو و حکومەتەکەی دەبێت.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە و ڕۆڵی عێراق لە بەهێزکردنی ئاشتی نێودەوڵەتی وسەقامگیری، گفتوگۆیان کرد.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییەکەدا محەمەد شیاع سودانی، دڵنیاى داوە ئەمریکا لە هەوڵەکانى بەغداد، بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنى جەنگ لە ناوچەکە.
بە گوێرەی نوسینگەکەی ، سودانی بە بلینکنی ڕاگەیاندووە، کە ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی شەڕ لە ناوچەکەدا بە وەستاندنی دەستدرێژی بۆ سەر غەززە و لوبنان، ڕاگرتنی نەتانیاهوو و حکومەتەکەی لە هێرشکردنە سەر وڵاتانی ناوچەکە دەبێت.
04/08/2024