چی دەرمانێک پێست هەستیار دەکات؟

کۆمەڵێک دەرمان کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر پێست دادەنێن
کۆمەڵێک دەرمان کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر پێست دادەنێن

دەشێت هەندێک دەرمان وا بکەن پێست بەرمبەر بە تیشکی خۆر هەستیار ببێت، بە جۆرێک لە کاتی بەرکەوتن بە تیشکی خۆردا، پێست سوورببێتەوە و تووشی سووتان ببێت.

هەرچەندە هەندێک دەرمانی تایبەتمەندی پێست کاریگەرییەکی ئەرێنییان لەسەر کوالێتی پێست هەیە، بەڵام لە هەمانکاتدا دەشێت ژمارەیەک دەرمانی دیکە وا بکەن پێست بەرامبەر بە تیشکی خۆر هەستیار ببێت، ئەو دەرمانانەی ئەم کاریگەرییە نەرێنییەیان لەسەر پیست هەیە، زۆرن. لێرەدا ئاماژە بە گرنگترینیان دەدرێت:

  • دژەزیندەییەکان: تیتراسایکلین، دۆکسیسایکلین، سیپرۆفلۆکساسین و لیڤۆفلۆکساسین
  • دەرمانە ناستیرۆدییەکانی دژەهەوکردن، لەوانەش ئیبۆپرۆفین و نەپرۆکسین
  • دەرمانە میزپێکەرەکانی دابەزاندنی فشاری خوێن: هایدرۆکلۆرۆزۆکسازۆن
  • دەرمانی دژە هەستیاری، بۆنموونە دایفین هایدرامین
  • دەرمانی دژەخەمۆکی: ئەمیتریپتیڵین
  • دەرمانی دابەزاندنی چەوری: ئەتۆرۆڤاستاتین و رۆسوڤاستاتین
  • دەرمانی زیپکە: تریتینۆین و ئایزۆتریتینۆین
  • دەرمانی دژەکەڕوو: گریسۆفلووڤین

چۆن ئەم جۆرە هەستیارییە جڵەوبکرێت؟

باشترین رێگە بۆ کەمکردنەوەی ئەم جۆرە کارلێکە، بریتییەلە بەکارهێنانی دژەخۆر و کەمکردنەوەی ماوەی بەرکەوتن بە تیشکی خۆر. دژەخۆرەکان پێستی مرۆڤ لە چەندین تیشکی زیانبەخش دەپارێزن، بەتایبەت تیشکی سەروو وەنەوشەیی لە جۆری ئەی و بی.

گرنگە پێش 30 خولەک لە چوونەدەرەوە دژەخۆر بەکاربهێنرێت و دوو کاتژمێر جارێک تازەبکرێتەوە. ئەمەش وێڕای خۆپاراستن لە تیشکی خۆر لە ماوەکانی نێوان کاتژمێر 10ـی بەیانی بۆ 2ـی نیوەڕۆدا و سوودوەرگرتن لە کڵاو و کەرەستەکانی دیکە بۆ خۆپاراستن لە تیشكی خۆر.