پەیامنێری کەناڵ8: چەند گوندێکی دێرەزۆر بۆردوومانکران و 11 کەس گیانیانلەدەستدا

نەخشەی دێرەزوور
نەخشەی دێرەزوور

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، ژمارەیەک گوندی سەربە پارێزگای دێرەزۆری باکووری رۆژئاوای سووریا بۆردوومانکران. پەیامنێری کەناڵ8 دەڵێت: 11 کەس گیانیانلەدەستداوە.

کاتژمێر نزیکەی 2:30ی خولەکی سەرلەبەیانی 9ی ئابی 2024، گوندەکانی دەحلا و بەگارای سەربە پارێزگای دێرەزۆری سووریا بۆردوومانکران.

هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "هێرەشەکە لە گوندی ئەلبولێکی رۆژئاوای رووباری فوراتەوە ئەنجامدراوە کە ژمارەیەک بارەگای گرووپەکانی سەربە حکومەتی دیمەشقی لێیە".

لەلایەکی دیکەوە پەیامنێری کەناڵ8 لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، لە هێرشەکەدا 11 هاوڵاتی مەدەنی گیانیانلەدەستداوە و پێنج هاوڵاتی مەدەنیش برینداربوون.

چەند رۆژێکە شەڕ و ئاڵۆزییەکی زۆر لە پارێزگای دێرەزۆری سووریا لەنێوان گرووپەکانی سەربە حکومەتی دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات بەردەوامە و ئاڵۆزییەکان دوای کوشتنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لەو ناوچەیە زیادیکردووە.