عەبدولکەریم شێخانی.. لە خزمەتی زمان و ئەدەبی کوردییدا
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ڕووناکبیر، نووسەر و وەرگێڕی دیاری کورد، عەبدولکەریم شێخانی، 12ی ئابی 2023، پاش ململانێ لەگەڵ نەخۆشییەکانی پەیوەست بە هەڵکشانی تەمەن، لە تەمەنی 90 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
عەبدولکەریم شێخانی، خزمەتێکی گەورەی بە ئەدەب، زمان و کولتوور کردووە، جگە لە وەرگێڕان:
- خاوەنی چەندین لێکۆڵینەوە و گوتاری ئەدەبییە
- ڕۆمانی بەناوبانگی "نیکۆس کازانتزاکی" نووسەری یۆنانی، "برایانی دوژمن"ی وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی
- بەشدارییەکی کارای لە وەرگێڕانی پەرتوکی قۆناغەکانی ناوەندی و ئامادەیی سیستمی خوێندنی هەرێمی کوردستان هەبووە
- لە بوارەکانی زمان، سیاسەت، کۆمەڵایەتی و rۆشنبیرییدا، دەیان بابەتی لە گۆڤار و rۆژنامەکاندا بڵاوکردووەتەوە
حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا