جۆن کەیج.. مامۆستای موزیکی چەمکگەرا
جۆن کەیج، یەکێکە لە ناسراوترین موزیکدانەرە هاوچەرخەکانی ئەمریکا، پارچە موزیکییەکانی شێوەیەکی تاقیکارییان هەبووە و خاوەنی ناوەڕۆکێکی سەمەرە و جیاواز بوون، ڕێکەوتی 12ی ئابی 1992، لە تەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
پارچەی موزیکیی "4’33"، لە دیارترین موزیکەکانی کەیجە، کە پێکهاتووە لە چوار خولەک و 33 چرکە لە بێدەنگی، کە تیایدا هەر دەنگ و ژاوەژاوێک تێکەڵی کەشی لێدانی موزیکەکە ببن، دەبنەوە بە بەشێک لە پارچەکە، ئەمەش گوزارشتێکی ڕاستەوخۆیە بۆ هونەری ئیمپرێشیۆنیزم و چەمکگەرای موزیکێک کە پشت بە هەلەکان دەبەستێت.

کەیج سییەکانی سەدەی ڕابردوو موزیکی خوێندووە، لەگەڵ بەرەوپێشچوونی کاتدا سەرنجی بەلای بیروباوەڕی بودیزمدا چووە و ئەمەش کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر گۆشەنیگا و تێڕوانینە هونەرییەکانی دروستکردووە.
ئەم موزیکدانەرە، بە داهێنەری پیانۆی ئامادەکراو دادەنرێت، کە پیانۆیەکی دەستکاریکراوە و لەنێوان ژێیەکانیدا شتومەک و زۆرینەی کات برغوی شێوە و قەبارە جیاواز دادەنرێن.
وێڕای دانانی موزیک، چەندین کتێبی نووسیوە و توانیویەتی کاریگەریی لەسەر بۆچوون و بیروباوەڕی خوێنەرەکانی دروستبکات.
2 کاتژمێر پێش ئێستا