بەشێکی سوننەکان لەسەر بەربژێرى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەران رێککەوتن

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. فۆتۆ: AP
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. فۆتۆ: AP

بە واژۆى 50 پەرلەمانتار لە فراکسیۆنە جیاوازەکانى سوننە لەناو ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، رێککەوتن لەسەر بەربژێرێکى نوێ بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا.

لە ڕاگەیەنراوێکدا هێزە سوننەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، دوای زنجیرەیەک گفتوگۆ، دیالۆگ و کۆبوونەوە لەگەڵ هێزە سیاسییەکان کە نوێنەرایەتی پێکهاتەی سوننە دەکەن، رێککەوتوون لەسەر بەربژێرێکى نوێ بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و کارکردن بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ کردنەوەی دەرگای بەربژێرکردن.

فراکسیۆنەکان، "تەقەدوم، پارتى جەماهیری نیشتمانى، هاوپەیمانى حەسمى نیشتمانى، فراکسیۆنى سەدارە، پرۆژەى نیشتمانى عێراقى، فراکسیۆنى موبادەرە" واژۆى رێککەوتنەکەین کردووە، بەڵام هاوپەیمانى عەزم بەسەرۆکایەتى خەمیس خەنجەر بەشدارى کۆبوونەوەکەى نەکردووە.