پێنج گەنجی ئیسپانیا بەهۆی خراپ بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد دەستگیرکران

بەگوتەی پۆلیس، لە شاری سێڤیلی لە ئیسپانیا، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەیەک دەکەن کە تێیدا پێنج گەنج تۆمەتبارن بە بەبەکارهێنانی ژیریی دەستکرد، بۆ دروستکردن و بڵاوکردنەوەی وێنەی پۆرنۆگرافی 20 کچی گەنج، کە بەشێکیان خوار تەمەنی یاسایین و بە شێوەی ئۆنلاین بڵاویاندەکەنەوە.

لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە دوای ئەوەدێت، کە دایک و باوکی یەکێک لە کچەکان سکاڵایان تۆمارکردووە و ئاماژەیان بەوەکردووە، پاش دروستکردنی وێنە ساختەکان، لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاناوە بڵاوکرانەوە، ئەمەش زیانێکی زۆری لە رووی دەروونی و کۆمەڵایەتی بە قوربانییەکان گەیاندووە.

پۆلیس رایگەیاندووە، وێنەکان زۆر راستەقینە دەردەکەون و جیاکردنەوەیان کارێکی قورسە. بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە ئەو پێنج گەنجەی ئەو کارەیان ئەنجامداوە رووبەڕووی تۆمەتی پۆرنۆگرافیای منداڵان و پێشێلکردنی یاساکانی پاراستنی نهێنی ببنەوە.

پسپۆران پێیانوایە گەشەسەندی بەردەوامی ژیریی دەستکرد وایکردووە بەهەمانشێوە پۆرنۆگرافی دیپفەیک زیاترببێت. لەبەرئەوەی ئەی ئای دەتوانێت بە ئاسانی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە دروستبکات کە راستەقینە دەردەکەون.