لە ناوەندی قامیشلۆ ئۆتۆمبێلێک بۆردوومانکرا
ئامێز عەباس 19/08/2024
لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان لە نزیک نەخۆشخانەی دڵ و چاو، ئۆتۆمبێلێک بۆردومانکرا و بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان بۆردومانەکە زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە.
پەیامنێری کەناڵ8 لەبارەی رووداوەکەوە ئاماژەی بەوەکرد، لە رێگەی درۆنەوە کە دەوترێت سەر بە هێزی ئاسمانی تورکیایە ناوەندی شاری قامیشلۆ بۆردوومانکرا و ئۆتۆمبێلێک بە ئامانجگیرا.
پەیامنێری کەناڵ8 ئەوەشی خستەڕوو، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی بۆردومانەکەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە و هێشتا ناسنامەی قوربانییەکە ئاشکرانەکراوە.
باسی لەوەشکرد، جگە لە زیانی گیانی، چوار ئۆتۆمبێل بەهۆی بۆردوومانەکەوە زیانی ماددیان بەرکەتووە.
ئامێز عەباس
19/08/2024