50ـەمین خولی فێستڤاڵی فیلمی ئەمریکی دۆڤیل خەڵاتی شانازی بە مایکڵ دۆگلاس دەبەخشێت

دۆڤڵ لە 50ـەمین خولیدا خەڵاتی شانازی بە مایکڵ دۆگلاس دەبەخشێت، کە لە ڕێگەی فیلمەکانییەوە رۆڵێکی کاریگەری لە گەشەسەندنی بواری فلیمسازی ئەمریکیدا هەبووە.

وابڕیارە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە ئەستێرەکانی بواری فیلمسازی، لەوانە: فرانسیس فۆرد کۆپۆلا، مایکل دۆگلاس و ناتالی پۆرتمان، لە 50ـەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی ئەمریکی دۆڤیل لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا لە باکووری فەرەنسا بەڕێوەبچێت و لە هەمانکاتدا ئاهەنگی نیو سەدە بەردەوامی خۆی بگێڕێت. 

لە دەستپێکدا فێستڤاڵەکە 50ـەمین مۆمی تەمەنی خۆی دەکوژێنێتەوە و لە رۆژانی 6 تا 15ی ئەیلولی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

 جێی وەبیرهێنانەوەیە ساڵی رابردوو بەهۆی مانگرتنی ئەکتەرانی هۆڵیودەوە کەمترین ئەستێرە و کەسایەتییە جیهانییەکان بەشداریان لە خولی چل و نۆیەمینی ئەم فێستڤاڵەکرد، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت بۆ خولی پەنجاهەمینی فێستڤاڵەکە، بە بەشداری زۆرێک لە ئەکتەران قەرەبووی ساڵی رابردووی ئەم فێستڤاڵە بکرێتەوە. پێشبینیش دەکرێت ئەمساڵ نزیکەی 60 هەزار کەس بەشداری فێستیڤاڵەکە بکەن.

ئەکتەر و بەرهەمهێنەری ئەمریکی مایکل دۆگلاس میوانی شانازی دەبێت و فێستیڤاڵەکە دەکاتەوە و پاشان خەڵاتی ڕێزلێنانی بۆ خزمەتی کاری هونەری چەندین ساڵەی تەمەنی و کاریگەرییەکانی لە پێشخستنی بواری فلیمسازی ئەمریکی پێدەبەخشرێت، هاوکات دەرهێنەری گەورە فرانسیس فۆرد کۆپۆلا یاوەری نمایشکردنی فیلمە نوێیەکەی بەناوی "مێگاڵۆپۆلیس" دەکات.

هەروەها براوەی خەڵاتی ئۆسکار ناتالی پۆرتمان، میشێل ویلیامز، جەیمس گرای و دەرهێنەری فیلمی دیکۆمێنتاری فرێدریک وایزمان خەڵاتی ڕێزلێنان وەردەگرن.

کۆی گشتی ئەو فیلمانەی کە بەشدارن پێشبڕکێدەکەن 100 فیلمە، هەروەها ژمارەی ئەو نمایشانەی کە لەفێستڤاڵەکە نمایش دەکرێن 170 فیلمە. ئەمساڵ ئۆد ئیبێرت بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵەکە دەگرێتە ئەستۆ، دوای ئەوەی برۆنۆ بارد لەم ئەرکە "دوورخراوە" بەهۆی تۆمەتی ئازاردانی سێکسی و دەستدرێژیکردنە سەر حەوت یاریدەدەری ژن لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2023 دا. ئەمساڵ سەرۆکایەتی و هەڵسەنگاندن لەلایەن ئەکتەری فەرەنسی بینۆیت ماگیمێل دەکرێت.