ناری.. شاعیری جەننەتی نیشتمان

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا

لە دیارترین شاعیرە کلاسیکییەکانی کوردە، ناری ناسناوی مەلا کاکە حەمەی بێلووە، کوڕی مەلا ئەحمەدە، ساڵی 1874 لەدایکبووە، 70 ساڵ ژیاوە و چەندین شیعری نووسیوە.


ناری خەڵکی مەریوانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە سایەی شیعرەکانی نالی و مەحویدا ناسناوی ناری لەخۆی ناوە، پەیڕەوکاری ڕێبازی قادری بووە، وەکو مەلا لە گوندی بێلوو دەستبەکار بووە و شیعری خۆشەویستی، نیشتمانپەروەریی و تەسەوفانەی بە شێوازی کلاسیکی نووسیوە.


ناری سەرەتا لەسەر دەستی باوکی خوێندوویەتی، پاشان بۆ فەقێیەتی، ڕووی لە شارەکانی سنە، پێنجوێن، سلێمانی، ڕواندز، هەولێر و وان کردووە.

تاهیر بەگی جاف و شێخ مەحموودی حەفید، دیارترین ئەو کەسایەتییانەن دۆستایەتییان لەگەڵ ناریدا هەبووە، هاودەمی نووسینی شیعرەکانی بوون و کاریگەرییان لەسەر ناوەڕۆکی شیعرە نیشتمانپەروەرییەکانی هەبووە.


شێوەی هۆنراوە و شیعرەکانی ناری، بریتین لە کێشی عەروزی عەرەبی و یەکێتیی قافیەی پاراستووە، هاوکات پشتی بە فەرهەنگی عەرەبی و فارسی بەستووە لە داڕشتنەوەدا، شارەزا بووە لە بەکارهێنانی وشەدا و ئارەزووی لە جیناسدا هەبووە، ساڵی 1934 دەفتەرە شیعرییەکەی بەناوی دیوانی ناری بڵاوبووەتەوە.


لە دیارترین شیعرەکانی:

سوورەتی یاسین کە وەسفی حەزرەتی لەولا دەکا

موددەتێکە من گرفتارم بە دەس سەوداتەوە

چاوەکەم بۆیە بە دایم کار و پیشەم زارییە

گەر بڵێم بانە لە جەننەت خۆشترە هێشتا کەمە

ناری ساڵی 1944، کۆچی دوایی کردووە و لە مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نێژراوە.

حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا