بێخود.. شاعیری عیرفان و ئەوینی بێگەرد
بێخود، شاعیری بەناوبانگی کورد، ناوی مەلا مەحموودی موفتییە، لە ئاستی نووسینی شیعری خۆشەویستیی ئایینییدا ناوێکی دیارە و بە یەکێک لە گەورەترین شاعیرەکانی مێژووی شیعری کوردی دادەنرێت.
بێخود ساڵی 1879 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لەسەر دەستی زانا ناودارەکانی سەردەمی خۆی خوێندنی تەواوکردووە، کەسایەتییەکی لێهاتووی هەبووە، ساڵی 1900 وەکو حاکمی شاری هەڵەبجە دەستبەکار بووە، پاشان وەکو مامۆستا کاری کردووە و هاوشانی ڕەفیق حیلمی و زێوەر، بێ بەرامبەر خزمەتی کردووە.
بێخود ڕەوانبێژ و جوانبین بووە، لە ئاستی نووسینی شیعرەکانیدا، گرنگیی بە بابەتی ئایینی، کۆمەڵایەتی و ئەوینداری داوە، ئاشقێکی بێگەرد بووە لە خۆشەویستییدا، پاش کۆچی دوایی دەستگیرانەکەی، بڕیاری داوە تاهەتایەک بەبێ هاوژین بمێنێتەوە و بە یادی ئەوینی ئەو سەری ناوەتەوە.
دەفتەری شیعریی بێخود، لەسەر دەستی محەممەدی مەلا کەریم ئامادەکراوە و چاپی کردووە، دەفتەرەکەی بەناوی دیوانی بێخود ساڵی 1939 بڵاوبووەتەوە، لە 172 لاپەڕە پێکهاتووە و تێکڕای شیعرەکانی لەخۆگرتووە.
بێخود ڕێکەوتی 25ی ئابی 1955، لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی بەخاک سپێردراوە.
25/08/2026