حەشدی شەعبی: ئۆپراسیۆنەکەمان بۆ رووبەرووبوونەوەی شانەیەکی تیرۆریستی بووە
حەشدی شەعبی راگەیەندراوێکی لەبارەی چوونی هێزەکەیان بۆ سنووری گەرمیان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هێزەکە بە مەبەستی دەستگیرکردنی شانەیەی تیرۆریستی چووەتە ناوچەکە.
حەشدی شەعبی دەڵێت: هێزەکانیان لە رێگەی فڕۆکەی بێفرۆکەوانەوە زانیارییان لەسەر ئەو شانە تیرۆریستییە وەرگرتووە کە لە ناوچەکەدابوون و کتوپڕ ئۆپراسیۆنەکیان بۆ سەر ناوچەکە لە باکووری شارۆچکەی قەرەتەپە ئەنجامداوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی هێزێکی حەشدی شەعبی دوایین خاڵی سنووری نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقیان تێپەڕاندووە، سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتیش ڕایگەیاند، ئەو کارەی حەشدی شەعبی جێگەی قبوڵ نییە و بەزاندنی سنوورە و بە بێ ئاگاداری هێزە فەرمییەکانی ناوچەکە بووە.
هاوکات، عەقید بەختیار بێسەری، جێگری فەرماندەی لیوای 5ـی پێشمەرگە ئەوەى بە کەناڵ8 گوت، حەشدی شەعبی دەستیان بە کشانەوە کردووە و خەریکە بەتەواوی سنوورەکە جێدەهێڵن.
25/08/2024