گوگڵ ئەپڵیکەیشنی Essentials بۆ کۆمپیوتەری ویندۆز رادەگەیەنێت

کۆمپانیاى گوگڵ ئەپێکی نوێی تایبەت بۆ کۆمپیوتەر بە ناوی ئەسێنشڵز Essentials، راگەیاند کە دەبێتە جێگایەک بۆ کۆکردنەوەی بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیاکە لە ئەپەکەدا.

ئەپڵیکەیشنی Essentials، دەبێتە ئەپێکی کۆکراوەی خزمەتگوزارییەکانی وەک گوگڵ فۆتۆس، گوگڵ مەسجس و چەند خزمەتگوزارییەکی دیکەى گوگڵ.ئەم ئەپە بۆ ئەو کۆمپیەتەرانەی سیسیتمی وێندۆزیان لەسەرە دیزاین کراوە، کۆمپیوتەری HP دەبێتە یەکەم کۆمپانیا کە ئەپەکەی بۆ بەردەستدەبێت.

گووگڵ دەڵێت، لە رێگەی ئەم ئەپە نوێیەوە، دەتوانن بە ئاسانی و بە باشترن شێوە خزمەتگوزارییەکانمان دابگرنە ناو ئەپەکەوە و بەکاربهێنین.

کۆمپانیاى گووگڵ هێشتا لیستی تەواوی سەرجەم ئەو ئەپ و خزمەتگوازاریانەی رانەگەیاندووە کە لە ئەپەکەدا بەردەستدەبێت، بەڵام لە وێنەکەیدا دەردەکەوێت جیا لەو دوو ئەپە (نیێربای شێر، گوگڵ شیتس، گوگڵ وەن و گوگڵ درایڤیشی) تێدا دەبێت. ئەسێنشڵز، جگە لە خزمەتگوزارییەکان تایبەتمەندییەکانی (گوگڵ پلەی گەیمسی) تێدایە و بەکارهێنەران دەتوانن بە خواستی خۆیان یارییە بەناوبانگەکانی ئەندرۆید لەسەر لاپتۆپەکانی ویندۆزیان ئەنجام بدەن