ساڵح قەفتان.. لە سایەی نووسینەوەی مێژوودا
ساڵح کوڕی عەبدولڕەحمان کوڕی مەحموودی قەفتانچییە، ناسراوە بە ساڵح قەفتان، یەکێک بووە لە ڕۆشنبیرە دیارەکانی کورد و لە بواری نووسینی مێژوودا سەرپشک بووە.
ساڵی 1884 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، خوێندنی سەربازیی تەواوکردووە و بووە بە ئەفسەر، پاشان ساڵی 1914 بەهۆی نەخۆشییەوە کراوە بە مامۆستای دواناوەندی و وانەکانی جوگرافیا و مێژووی گوتووەتەوە.
وەکو بەڕێوەبەری خوێندنگەکان کاری کردووە، هاوکات لە ئاستی نووسین و بڵاوکردنەوەدا دەستێکی دیار بووە و وەکو سەرنووسەری ڕۆژنامەی "زبان"ی شارەوانیی سلێمانی کاری کردووە، هاوکات نووسینەکانی لە ژین و ڕووناکی و گەلاوێژ بڵاوکردووەتەوە.
لە ئاستی بەرهەمدا، خاوەنی چەندین لەچاپدراوە، لەوانە:
بەراوردێکی مێژوویی و گرنگیی زبان و دیارییەکی وریائی بۆ لاوانی کورد
پەندی تاریخی
نەتەوەی کورد تورکمان نین
مێژووی نەتەوەی کورد لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ
ساڵح قەفتان ڕێکەوتی 30ی ئابی 1968 لە تەمەنی 54 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە
55 خولەک پێش ئێستا