چەمکی ئاڤانتگارد لە موزیکدا چییە؟
چەمکی ئاڤانتگارد لــە نیــوەی ســەدەی نۆزدەهەمــەوە هاتۆتــە نــاو هونــەر، بەتایبــەت بــەو دەســتەیە لــە هونەرمەنــدان دەگوتــرا، کە کارەکانیان لە خزمەت بزاوت و گەشەسەندنی هونــەری نوێــدا بــوون و پێشــڕەوییان دەکرد، بە وانە دەگوتــرا: (ئاڤانتــگارد)ەکان یــان هونەرمەنــدی (ئاڤانتگارد). هــەر چەنــدە ووشــەکە فەڕەنســییە و گوزارشــتە بــۆ تاک یان یەک کەس، بەڵام لە هونەردا کۆیە و زیاتر بۆ گروپێک لە هونەرمەندان بە کاردەهێنرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا ریشــەی ئــەم زاراوەیــە، بــۆ ســەدەی حەڤدەهــەم لــە فەڕەنســا دەگەڕێتــەوە. ئــەو فەرماندەیــەی لــە پێشــی لەشــکری ســەربازانەوە دەڕۆیشــت، پێیــان دەگــووت (ئاڤانتگارد)، کە بە واتای (پێشڕەو) دەهات. ئەم زاراوەیە زادەی مۆدێرنەیە، ئەگەر بەشێوەیەکی گشــتی لــە خــودی مۆدێرنــە یــان مۆدێرنە لــە هونەردا بڕوانرێــت، دەتوانرێت بە (پێشــڕەو یــان ئاڤانتگارد)ی بوون گوزارشتی بۆ بکرێت.
ئــەم زاراوەیــە رۆژ دوای رۆژ لــە نێــو کایــە هونــەری و فەرهەنگییەکانــدا زیاتــر جێــی خــۆی گــرت و لــە لێکۆڵینــەوە و گفتوگــۆ ئەکادیمییەکانــدا زیاتــر بەکاردەبرا و بایەخی پێدەدرا. لە هەمان ڕۆژگاردا، ئــەم زاراوەیــە لــە نێــو کایــە سیاسییەکانیشــدا گەشەیســەند، پارتــە سیاســیە رادیکاڵــەکان و بزوتنەوە سۆسیالستی و ئەنارشیستییەکان و گروپە کودەتا چییەکان بە (ئاڤانتگارد) ناوزەد دەکران.
بــە پێچەوانــەوە بزوتنــەوە راســتگەراکان، دژی ئــەم زاراوەیــە دەوەســتان و بــە گروپــی ئــاژاوە گێڕ ناویان دەبــردن. لــە هونەریشــدا بەهەمــان شــێوە، جەمــاوەری قوتابخانــە ســونەتی یان کلاســیکییەکان دژ بــە قوتابخانە نوێ و بزاوتە (ئاڤانتگارد)ەکان بوون. بەڵام لــە موزیکــدا (ئاڤانتــگارد) بــۆ ئــەو کەســانە بەکاردەبــرا، کــە ویڵــی ئەزمونــی نــوێ و دۆزینــەوەی نوێ و شکاندنی یاسا کلاسیکییەکان بوون. یان بە واتایەکی دی دەتوانرێت بگوترێت: (موزیکی ئەزموونی) لەگەڵ (موزیکی ئاڤانتگارد) بەشداری کایە فەرهەنگییەکان دەکەن. (پیتەر بێرگەر) کۆمەڵناسی نەمسایی-ئەمریکی هونەرمەندی ئاڤانتگارد، بە کەسانی رەخنەگر لە بار و گوزەرانی کۆمەڵایەتی دەناسێنێت.

پیتەر بێرگەر کۆمەڵناسی نەمسایی-ئەمریکی
ئاڤانتــگارد باوەڕی هونەرمەند، ئەوە نیشــان دەدات، کە هونەرمەندی ئاڤانتگارد خۆی بە دوور دەگرێ، لــە کۆمەڵــی بــورژوا، یاخــود بــە تەواوەتــی لە بــورژوا دوور دەکەوێتــەوە. بۆیــە لــە بــواری موزیکداناندا، موزیکدانەری ئاڤانتــگارد دژی سیســتەماک کردنــی موزیــک دەوەســتنەوە و سیســتەمی فەرمــی فێــرکار و تیۆری مەحکوم دەکەن.
هەتا ئەو جێگایەی ئاینە رادیکاڵەکان وەک: بودای و بزاوتــی ســوریالیزمیش بــە ســەر مەشــقی کڵێشــە سازی دەزانێت. لــە دیــدگای (بێرگر)وە: «ئاڤانگارد ئەو کەســەیە کــە ڕەخنەگرانــە بڕوانێــت، نــەک خــۆی قوتابخانــە بســازێنێ، واتە نەهی لێبکات، هەرچەندە نەشتوانێ ئەوە بسەلمێنێ». زۆر جار جیاوازی هزر لە هونەرمەندانی ئاڤانتگاردا دژ بــە سیســتەماتیک کــردن و لــە قاڵبدانــی هونــەر دەگاتە بڕواکانی پییر بولز، کە لە ســاڵی 1966 پێشنیار دەکات و دەڵێت:
«پێویســتە ئیــدی تــەواوی تــەلار و هۆڵەکانــی ئۆپێرا و موزیک دابخرێت». پاشــان لە ســاڵی 1980 رایگەیاند ئەو بەتەواوەتی لە (گوزارشــتی جێگیــر بوونــی موزیــک) بــەد گومانــە. دەرەنجــام دەگەینــە ئــەو بڕوایەی، کــە ئاڤانتگارد بــاوەڕی، زادەی مۆدێرنەیــە، ئەم جۆرە تێگەیشتنە لە سەرجەم کایەکانی مێژووی مرۆڤایەتی بەردەوامی هەیە و بەرەدەوام دەبێت.
03/09/2024