ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەى مووچەى مانگى 8 کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

پەیامنێرى کەناڵ8 رایگەیاند "بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەسەر پرسەکانی مووچە و سیستمی دارایی و راپۆرتەکانی دیوانی چاودێریی دارایی هەولێر و بەغداد بکات".

پەیامنێری کەناڵ8 لە هەولێر ئاماژەى بەوە کرد، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر یەکخستنی رێکارەکانی تایبەت بە سیستمی دارایی و ژمێریاریی لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ دەکرێت، بە رەچاوکردنی تایبەتمەندیی دەسەڵات و مافەکانی هەرێم بەگوێرەی دەستور.

گوتیشی، "گفتوگۆکردن لەسەر ئامادەکارییەکانی تایبەت بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووریی وەزاریی فیدراڵ کە بڕیارە لە هەرێمی کوردستان بکرێت، یەکێکی دیکە دەبێت لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆ".

روونیشیکردەوە "پرسی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و خستنەڕووی کارەکانی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت".