لێدوانی CPTـی ئەمریکی لەبارەی بۆردوومانەکەی خەلەکان
رێکخراوی CPTـی ئەمریکی ئاشکرایدەکات، لە بۆردوومانەکەی خەلەکان سێ کەس گیانیانلەدەستداوە کە هەرسێکیان پیاو بوون.
کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانیی عێراقیی رێکخراوی CPTـی ئەمریکی بە کەناڵ8ـی راگەیاند، کاتژمێر 1:25ـخولەکی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکی، لەسەر رێگەی نێوان خەلەکان - دوکان و لە نزیک گوندی مێرگە پاشا، بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکروزەری کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا سێ کەس گیانیانلەدەستداوە، کە تاوەکو ئێستا ناسنامەیان ئاشکرا نەبووە، بەڵام هەر سێکیان پیاون.
سیروان سەرحەد، قیماقمی دووکان بە کەناڵ8ـی گوت: ئەو کەسانەی لە بۆردوومانەکەدا گیانیانلەدەستداوە باوکێک و دوو کوڕن، باوکەکە تەمەنی 45 ساڵ بووە و کوڕەکانیشی تەمەنیان 12 ساڵ و 18 ساڵ بووە
ئەم بۆردوومانە لە کاتێکدایە، کە رۆژى 23ـى ئاب لەسەر رێگەى سەیدسادق - هەڵەبجە، تورکیا بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان، ئۆتۆمبیلێکى کردە ئامانج و تیایدا دوو رۆژنامەوان گیانیانلەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
04/09/2024