ئاکیرا کورۆساوا.. لە پارێزەرانی کەلەپووری ژاپۆنییە

حەسەن فەلاح 59 خولەک پێش ئێستا

یەکێکە لە بەناوبانگترین دەرهێنەرەکانی سینەمای ژاپۆن و جیهان، لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەریی لەسەر ناساندنی کەلەپوور و ناسنامەی ژاپۆن دروستکردووە.


کورۆساوا ڕێکەوتی 23ی ئازاری 1910 لەدایکبووە، بۆ زۆرینەی ڕەخنەگران، کورۆساوا بە یەکێک لە مەزنترین دەرهێنەرەکانی مێژووی سینەما دادەنرێت، ماوەی ژیانە هونەرییەکەی 50 ساڵی خایەندووە و توانیویەتی دەرهێنان بۆ 30 فیلم ئەنجامبدات.


کورۆساوا لە ئاستی گێڕانەوەی چیرۆک بە تەکنیکی سینەمایی ناوبانگی هەیە، ساڵی 1936 بووە بە بەشێک لە سینەمای ژاپۆن و سەرەتا وەکو یاریدەدەری دەرهێنەر کاری کردووە، پاشان سیناریۆی نووسیوەتەوە و ساڵی 1943 یەکەم فیلمی خۆی دەرهێناوە.


ساڵی 1950 بە فیلمی "Rashomon"، توانیویەتی خەڵاتی شێری زێڕین بباتەوە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنیس، ئەم فیلمە دەروازەی ناوبانگی بۆ کورۆساوا کردەوە و لە ئاستی نێودەوڵەتییدا ناسێنرا.


لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، توانیویەتی دەرهێنان بۆ 33 فیلم ئەنجامبدات و سیناریۆی بۆ 84 فیلم نووسیوەتەوە، یەک جار پاڵێوراو بووە بۆ بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکار و 68 خەڵاتی سینەمایی بردووەتەوە.

ئاکیرا کورۆساوا، ڕێکەوتی شەش ئەیلوولی 1998، لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

حەسەن فەلاح

59 خولەک پێش ئێستا