ئیلیا کازان.. ئەستێرەیەک لەنێوان هۆڵیوود و برۆدوەی

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیلیا کازان، یەکێک بوو لە بەناوبانگترین دەرهێنەرە ئەمریکییەکان لە بوارەکانی سینەما و شانۆدا، لە ئاستی درامای ئەمریکییدا، ناوبانگێکی گەورەی هەیە.


ئیلیا کازان لە سەدەی بیستەمدا ئەستێرەیەکی درەوشاوەی بواری شانۆ و سینەما بووە:

  • پەیڕەوی شێوازی سروشتیی کردووە لە نواندندا و لە برۆدوەی و هۆڵیوود ستایشێکی گەورە کراوە
  • لە ئاستی نێودەوڵەتییدا ناسراوە و لەلایەن ناوەندە هونەرییە جیاوازەکانەوە وەکو یەکێک لە باشترین دەرهێنەرەکانی سەدەکە دیارییکراوە.

ئیلیا کازان ڕۆڵێکی سەرەکیی هەبووە لە ناساندنی ئەستێرەکان و پەروەردەکردنی سیناریستەکاندا، هەریەک لە کەسایەتییەکانی: تێنەسی ویڵیامس، ئارسەر میڵەر، مارلۆن براندۆ، جەیمس دین و وارن بێتی لەسەر دەستی کازان ناسێنراون.


کازان ڕێکەوتی حەوتی ئەیلوولی 1909 لەدایکبووە و 94 ساڵ ژیاوە، لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، دوو خەڵاتی ئۆسکاری بردووەتەوە هاوتای 38 خەڵاتی دیکە، دەرهێنانی بۆ 21 فیلم کردووە و حەوت سیناریۆی نووسیوەتەوە، هاوکات بەرهەمهێنانی بۆ هەشت فیلم کردووە.

حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا