فیفا چەند ئەکادیمیایەکی تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهان دەکاتەوە

فیفا جگە لەوەی کە ئامانجی کۆکردنەوەی جیاوازییەکانی جیهانە و پێکەوە گرێدانی وڵاتانە لە تۆپی پێ، دەیەوێت لە رێگەی ئەکادیمیاکانییەوە، منداڵان لە تەمەنێکی کەم پێبگەیەنن و لە داهاتوودا بیانکەنە بەهرەدار.

فیفا لە دیسەمبەری 2023، بڕیاڕیدا تاوەکو 2027، 75 ئەکادیمیای پێگەیاندنی منداڵان و لاوانی دەبێت لە وڵاتە جیاوازەکان، هەروەها راهێنەری بەتوانایان بۆ دابین دەکات، هەریەکەشییان لە چەند وڵاتێکی جیاوازن، هەندێک لە راهێنەرەکان پێشتر ئەزموونیان هەبووە لە یانە گەورەکان، هەندێکی دیکەیان یاریدەدەری راهێنەربوون.

یەکێک لەوانە ئارسین ڤینگەر، راهێنەری پێشووتری ئارسیناڵە، کە پەیوەندی بە پرۆژەکەوە کرد، ئەو راهێنەرە ئاشکراشی کرد کە تەنانەت لە وڵاتە عەرەبییەکانیش پرۆژەکە بوونی دەبێت و لە هەموو ئەکادیمییایەکان، منداڵانی کچ و کوڕ بەشداریی دەکەن و ئامادە دەکرێن لە داهاتوودا لە یانەکانی ئەوروپا و جیهان و هەڵبژاردەی وڵاتەکانی خۆیان بەشداریی بکەن.

ئارسین ڤینگەر، راهێنەری پێشووی ئارسیناڵ.