هۆکاری لاوازیی سێکسی لە پیاواندا چییە؟
د. هەڵۆ هاشم شوانی, پسپۆڕی نەشتەرگەریی گورچیلە، میزەڕۆ و پرۆستات و نەزۆکیی پیاوان
هۆکارەکانی لاوازی سێکسی دابەش دەبن بۆ دوو هۆکاری سەرەکی کە بریتین لە:
1. کێشە دروونییەکانی وەکو خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، بیرکردنەوەی زۆر
2. کێشە جەستەییەکان کە ئەمانیش بریتیینلە:
• نەخۆشیەکانی شەکرە، بەرزەفشاری خوێن، غودە، تێکچوونی هۆرمۆنی نێرینە، سستبوونی گورچیلە، لەکارکەوتنی جگەر و بەرزبوونەوەی چەورییەکان
• نەخۆشییەکانی ئەندامی میزەڕۆ و زاوزێ وەکو گەورەبوونی پرۆستات، هەوکردنی میزەڕۆ، گیرانی خوێنبەرەکان و زەبرگەیشتن بە ئەندامی نێرینە و دەمارەکانی دەوروپشتی بەهۆی نەشتەرگەری و چارەسەر بە تیشک
• نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار وەکو جەڵتەی مێشک و زەبرگەیشتن بە دڕکەپەتک و رەقبوونی دەمارەکان و ئاڵزهایمەر
• هەندێک لە دەرمانەکان دەبنەهۆی لاوازیی سێکسی وەکو هەندێک دەرمانی بەرزەفشاری خوێن و دڵ و هەندێک دەرمانی خەمۆکی .
• شێوازی ژیانی ناتەندروست وەکو جگەرەکێشان، مەی خواردنەوە و خواردنی خۆراکی لەقوتونراو، وەرزش نەکردن و قەڵەوی رێگرن بۆ ژیانێکی سێکسیی تەندروست
08/09/2024