جەمال بابان.. لەنێوان شیعر و گێڕانەوەی مێژوودا

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

جەمال عەبدولقادر بەگی کوڕی عەزمی بەگی بابان، ناسراوە بە جەمال بابان، یەکێک بوو لە دیارترین ڕۆشنبیرەکانی کورد و خزمەتێکی زۆری بە ئەدەب و بواری مێژوو کردووە.


ئەمینداری گشتیی کۆڕی زانیاریی کورد و بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای ڕۆشنبیری کاری کردووە، هاوکات خاوەنی بڵاوکراوەی کوردیی بووە و ساڵی 1976 لەگەڵ خانەنشین-بوونیدا وەکو پارێزەر کاری کردووە.


جەمال بابان، یەکەم سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد بووە و ساڵی 2005 سەنتەری ڕۆشنبیریی بابانی دامەزراندووە، لە بوارەکانی ئەدەب و مێژوودا کەسایەتییەکی ناسراو بووە و خزمەتی بە هەگبەی ڕۆشنبیریی کوردستان کردووە، زیاتر لە 20 کتێبی لەم بوارانەدا نووسیوە.


دیارترین بەرهەمەکانی:

خانزاد

پەڵە هەورێکی چڵکن

مامەیارە

خەڕەکە شکاوەکە

بابان لە مێژوودا و گەورە پیاوانی بابان

اعلام کرد العراق

واقع کرکوک


درەنگانی شەوی حەوت لەسەر هەشتی ئەیلوولی 2023، لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا